XtGem Forum catalog
HomeBlogAbout MeContact

فەرمی.. بەرشەلۆنە ماوەى دوورکەوتنەوەى میسی ئاشکراکرد

فەرمی.. بەرشەلۆنە ماوەى دوورکەوتنەوەى  میسی ئاشکراکرد
یانەى بەرشەلۆنە ئاشکرایکرد لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی بەهۆی پێکانەوە سێ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە لیۆنێل میسی کاپتنی بەرشەلۆنە لەیاریی یانەکەى بەرامبەر سیڤیلیە توشی پێکان هات و بەناچاری یاریگاى جێهێشت پاش ئەنجامدانی پشکنینی پزیشکی ، یانەى بەرشەلۆنە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە کە پێکانەکەى میسی شکاوییە لە قۆڵیدا ئاماژەى بەوەشداوە کە بە دڵنیاییەوە میسی بۆ ماوەى سێ هەفتە لە یاریکردن دووردەکەوێتەوە بەوەش میسی ناتوانێت لە هەردوو یاریی چون و هاتنی ئینتەرمیلان لە چامپیۆنز لیگ یاریی بکات هەروەها لە کلاسیکۆی خولی ئیسپانیاش بەرامبەر ریاڵ مەدرید ناتوانێت بەشداری بکات میسی تەنها 26 خولەک بەرامبەر سیڤیلیە یاریی کرد و توانی گۆڵێک تۆماربکات و گۆڵێکیش دروست بکات تا ئەوکاتەى توشی پێکان هات و بەناچاری یاریگاى جێهێشت. #dilbrenazab
Back to posts
This post has no comments - be the first one!

UNDER MAINTENANCE